بە سێ هەنگاو رێگری لە زوو پیربوونی پێستت بکە

گومانی تێدانییە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن دەوروبەری چاو و دەم چرچیان تێدەکەوێت، بەڵام بە چەند رێگەیەک دەتوانیت پرۆسەکە دوابخەیت لەوانەش:

-پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر، ئەمیش لەرێگەی بەکارهێنانی دژە خۆر لە هەموو رۆژەکانی ساڵدا، چونکە تیشکی خۆر دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی پێست و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتردەکات.

-بەکارهێنانی ئەو جۆرە کرێمانەی ماددەی ریتینۆلی تێدایە، بەهۆی ئەوەی ئەم ماددەیە بە دژە پیری ناسراوە، بەڵام نابێت لە رۆژدا بەکاربهێندرێت.

-نووستن بە شێوەی پێویست بە جۆرێک نابێت لە رۆژێکدا کەمتر لە حەوت بۆ هەشت سەعات بخەویت، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتر دەردانی کۆلاجین و ئیلستین و رێگریکردن لە پیربوون.

 

بابەتی پێشتر

رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.. کارتەکانتان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 سوودی وازهێنان لە شەکر

لەدوای ماوەیەک لە وازهێنانت لە شەکر ئارەزووت بۆ خواردنی شیرینی کەمدەبێتەوە، شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، بڕیاری وازهێنان لە…
Total
0
Share