چی لەبارەی زنجیرە نوێیەکەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەزانیت؟

زنجیرەی ئۆمیکرۆن کە یەکێکە لە گۆڕاوە مەترسیدارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا لە پشت تووشبوونی بە نزیکەیی سەرجەم تووشبووانی کۆرۆناوەیە لە جیهاندا، بەتایبەت یەکێک لە زنجیرە نوێیەکانی گۆڕاوەکە کە بە زنجیرە نادیارەکە ناسراوە، کە ژمارەی تووشبووانی لە هەندێک وڵاتدا گەیشتووەتە لوتکە.

زانایانی پزیشکی گۆڕاوە شاراوەکە کە ناوە زانستییەکەی BA.2ـە کە یەکێکە لە لقەکانی خێزانی ئۆمیکرۆن، بە بەهێزتر ناودەبەن کە دەکرێت لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووبێتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، زنجیرە نوێیەکە دەتوانێت ببێتەهۆی نەخۆشیی توندتر لە کەسی تووشبوودا، لەگەڵ ئەوەشدا ڤاکسینەکان کاریگەرن بەرامبەری، ئاماژەکانیش نیشاندەری ئەوەن خێراترە لە توانای بڵاوبوونەوە.

تۆماس بیکۆک زانای ڤایرۆسات لە ئیمپریاڵ کۆلێژی لەندەن دەڵێت، “ئەمە بە واتای ئەوەی ئەو شوێنانەی ئۆمیکرۆنیان پێنەگەیشتووە ئەم زنجیرە نوێیە پێیاندەگات، ئەو ئاستەشی ئۆمیکرۆن پێینەگەیشتووە ئەم زنجیرەیەی پێدەگات”.

گۆڕاوی ئۆمیکرۆن سێ زنجیرەی هەیە، BA.1، BA.2 و BA,3 زنجیرەی BA.2 بەهۆی ئەوەی پشکنینەکانی PCR سەرکەوتوو نابێت تێیدا بۆیە زانایان ناویان ناوە زنجیرەی شاراوە.

لەم هەفتانەی کۆتاییدا زنجیرە BA.2 زۆرترین بڵاوبوونەوەی هەبووە لە جیهاندا، لە دانیمارک 65%ی حاڵەتە نوێیەکان لەو زنجیرەیەی ئۆمیکرۆنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك لەكۆیە گیانیلەدەستدا، كە نەخۆشیی دڵی هەبووە و ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، پیاوێک، کە پێشتر ڤاکسینی فایزەری وەرگرتووە، شەوی ڕابردوو گیانیلەدەستداوە، كەسەكە پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە.…
زیاتر ببینە

یەكەم گیانلەدەستدان بە گۆڕاوێكی ئەنفلۆنزای پەلەوەر راگەیەندرا

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی گیانلەدەستدانی كەسێك بەهۆی یەكەم تووشبوون بە زنجیرەیەكی ئەنفلۆنزای باڵندە رادەگەیەنێت. رێكخراوەكە رایگەیاند، قوربانییەكە نیشتەجێی مەكسیك-ە…
Total
0
Share