عێراق.. ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا 400 هەزار كەسی تێپەڕاند

لە عێراق ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون 400 هەزار كەسیان تێپەراند، ژمارەی مردنیش بە هەمان هۆكار 55 كەس بووە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا.

لە ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنا كە ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەكەم لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە ڕاگەیەندراوە، “2 هەزار و 344 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، لەگەڵ مردنی 55 كەس بە هەمان مەبەست”.

هەروەها لەماوەی 24 كاژمێری ڕابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی لە عێراق پاش توشبوونیان بە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە 4 هەزار و 233 كەسن.

كۆی گشتیی مردن بەكۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 9 هەزار و 790 كەس، ژمارەی گشتیی ئەو كەسانەشی تووشی كۆرۆنا بوون لە وڵاتەكە 400 هەزار و 124 كەسە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە کە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە و تووشبووەکە…
Total
0
Share