بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی: 35 كەس لەسەر شەڕەكەی ئەمڕۆ دەستگیركراون

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر شەڕەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ 35 كەس دەستگیركراون.

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە 35 كەس لەسەر شەڕەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیركراون.

وتیشی، “دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا/ لاندگرۆزەر”.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرەكی چوارباخ و نزیك كتێبخانەی گشتی لە سلێمانی شەڕ و تەقەكردن لەنێوان ژمارەیەك كەسدا روویدا.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەڕەكە لەنێوان (قەرەج)ەكاندا بووە و بەهۆیەوە 12 كەس برینداربوون.

وتیشی، “لەلایەن هێزەكانمانەوە 18 كەس بەتۆمەتی رووداوەكە دەستگیركراون”.

هاوكات سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بریندارەكان لەلایەن تیمەكانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار گوازراونەتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

ژمارەیەكی دیكە لە فەرمانبەران ئۆتۆمبێلیان بە قیست پێدەدرێت

بابەتی دواتر

ئەدهەم بارزانی هۆكارەكانی رێگری لە گەڕانەوەی بۆ هەولێر و دهۆك ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی بایکۆتی تاقیکردنەوەکان لە لایەن مامۆستایانی وانەبێژ هاتەدەنگ

بەڕێوەبەریی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەو خوێندنگانەی مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەن، لە رێگەی لیژنەوە پرسیارەکان دادەنرێن. دڵشاد…
Total
0
Share