له‌ سلێمانى دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌ندرا

له‌ سلێمانى دوو ڕۆژ پشوو له‌ داموده‌زگاكانى حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌ندرا و په‌روه‌رده‌ش تاقیكردنه‌وه‌كانى ڕاگرت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگه‌یاند، به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ دوو ڕۆژ پشووی له‌ داموده‌زگاكانى حكومه‌ت ڕاگه‌یاندووه‌.

هاوكات له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە سارد و سەرمایەوە بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە سبەینێوە تا هەفتەی داهاتوو.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، “دوای ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما و بۆ پاراستنی گیانی قوتابییان و خوێندکاران، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە، تاقیکردنەوەکان دەچنە (2022/1/25) بەپێی خشتەیەکی تایبەت کە لەلایەن کارگێڕیی قوتابخانەکانەوە دیاریدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی گشتی تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدەدات و کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لەمەودوا ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت، بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی، لەمەودوا ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share