ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە وەک مامۆستا و راهێنەر لە سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگاکان دامەزرێندراون

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ِ ناوی ئەو 30 کەسەی بڵاوکردەوە کە وەک مامۆستا و راهێنەر لە سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگەکان دامەزرێندراون.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ِ بڵاویکردەوە، ” بە مەبەستی پڕكردنه‌وه‌ی‌ 30 هه‌لی‌ كار له‌ سەنتەری ئۆتیزمی حکومیی سلێمانی و سەنتەری ئۆتیزم لە شارۆچکەی بازیان، پەیمانگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی، پاش راگه‌یاندن‌ و ره‌خساندنی‌ هه‌ل بۆ خوازیاران ‌و ئه‌نجامدانی‌ هەرسێ قۆناغەکانی( پڕکردنەوەی فۆڕم، خاڵبەندی، چاوپێکەوتن) هه‌ڵسه‌نگاندن کراو، ئه‌مڕۆ ناوی‌ 30 پاڵێوراوی‌ شایسته‌ دیاریكران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” گرێبه‌ستی حکومییە و مانگانه‌كه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خەرج دەکرێت و پابه‌ندن بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانییەوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئه‌و 30 به‌ڕێزه‌ی‌ توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتووبن له‌ هه‌ردوو قۆناغی‌ پڕکردنەوەی فۆڕم و چاوپێكه‌وتن لە لیستەکەدا ناویان هاتووە ئه‌وانه‌بوون كه‌ توانیویانه‌ له‌ رێگه‌ی‌ زانیاریی‌‌ و تواناییه‌كانی‌ خۆیان ‌و پاشان له‌ ئه‌نجامی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ سێ كه‌سییه‌وە زۆرترین نمره‌ كۆبكه‌نه‌وه ‌‌و پێش هاوڕێكانیان بكه‌ون كه ‌سه‌رجه‌میان 70 كه‌س بوون له‌قۆناغی‌ چاوپێكه‌وتندا”.
داوایشیکرد، “هەر کەسێک دەزانێت مافی خوراوە و ناوی لە لیستەکاندا نییە دەتوانێت سەردانمان بکات بە مەبەستی تانە دان و بەدواداچون”.

بابەتی پێشتر

تای خوێنبەربوون لە عێراق تەندروستیی جیهانی دەهێنێتە سەر خەت

بابەتی دواتر

لە سنووری کەرکوک ئاگر لە 50 دۆنم زەوی دەغڵ و دانی جوتیارانی کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
Total
0
Share