لە سنووری کەرکوک ئاگر لە 50 دۆنم زەوی دەغڵ و دانی جوتیارانی کەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی حەساری سەر بە پارێزگای کەرکوک ئاگر لە رووبەرێکی فراوانی زەوی جوتیاران کەوتەوە و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی حەساری سەر بە پارێزگای کەرکوک ئاگر لە زەوی بە گەنم و دەغڵ و دان چێندراوی جوتیارانی سنوورەکە کەوتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە لەو ستوونی کارەبایانەی بە زەوییەکاندا تێپەڕبوون، بەڵام توانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “لە رووداوەکەدا 50 دۆنم زەوی سووتاوە کە گەنمی تێدا چێندراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

کەسێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە هاوڵاتییەک کردووە و لەبەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن هەنگاوی كردەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەناوە

بەرپرسێكی كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، تائێستا هەنگاوی كردەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێنەكردووە. ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی…
Total
0
Share