تای خوێنبەربوون لە عێراق تەندروستیی جیهانی دەهێنێتە سەر خەت

لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی تەندروستیی عێراق و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە عێراق سەردانی پارێزگای زیقاریان کرد.

ئامانج لە سەردانەکە کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونە و جەختکردنەوەیە لە پێویستیی هاوکاریی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەردەوامن لە ئەنجامدانی پشکنین بۆ قەسابخانەکان بۆ بەدواداچوون بۆ رادەی پابەندبوونی قەسابەکان بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها بۆ هۆشیارکردنەوەیان لەسەر گرنگی پاکوخاوێنی کەسی، پاکوخاوێنی دوکانەکانیان و ئەو کەرەستانەی کە لە سەربڕین و بڕینی گۆشتدا بەکاردەهێنرێن بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و کۆنترۆڵکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ تووشبووانی كۆرۆنا.. بەكارهێنانی ڕۆژانەی پاراسیتامۆڵ مەترسیدارە بۆ جەڵتە

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، بەتایبەت لەدوای بڵاوبوونەوەی ‏گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و خواستی زۆری بەکارهێنانی ئازارشکێنە بەناوبانگەکەی بواری ‏پزیشکی…
Total
0
Share