دوو فرۆشگا داخران كە جگەرەی ئەلیكترۆنییان بەمێردمنداڵ فرۆشتووە

بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بەخوار تەمەن 18 ساڵ قائیمقامیەتی سلێمانی هەردوو فرۆشگای ناسر و محەمەد، لە شەقامی كاك ئەحمەدی شێخ بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخات و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی رێكاری یاسایی تونددەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رێكان جەمار، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، پێشتر سەرجەم ماركێت، فرۆشتگا و شوێنانەكانی دیكە ئاگاداركراونەتەوە كە جگەرەی ئەلیكترۆنی بەخوار تەمەن 18 ساڵ نەفرۆشن، چونكە رووبەڕووی داخستن و رێكارە یاساییەكان دەكرێنەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە هەر كەس و شوێنێك جگەرەی ئەلیكترۆنی بە خوار تەمەن 18 ساڵ بفرۆشێت لە رێگای دادوەری لێكۆڵینەوەی یەكی سلێمانییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكرێتەوە و رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هیوادارین سەرجەم ماركێت و فرۆشتگاكان پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن و جگەرەی ئەلیكترۆنی بە خوار تەمەن (18) ساڵ نەفرۆشن بۆ ئەوەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە رووبەڕووی رێكارە یاساییە توندەكان نەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

دەستكرا بە پێدانی لۆگۆیەكی نوێ بە تاكسییەكان

بابەتی دواتر

سنووری قەزای ماوەت بە درۆن بۆردومانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share