بەرهەم ساڵح: بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێكی تیرۆرستیی ئیدانەكراوە

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق هێرشەكەی هەولێر بە تیرۆرستی ناودەبات و داوای یەكهەڵوێستی دەكات.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێكی تیرۆرستیی ئیدانەكراوە، كاتە مەترسیدارەكەشی كە هاوكاتی دەستپێشخەریی دەرچەی سیاسییە، ئامانج لێی ڕێگرییە لە شایستە دەستوورییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەتوانا.

وتیشی، “پێویست بە وەستانەوەی شێلگیرانە دەكات دژ بە هەوڵەكانی ڕاكێشانی وڵات بۆناو كێشمەكێش، لەسەرمانە ڕیزەكان یەكبخەین بۆ پشتیوانیی هێزە ئەمنییەكانمان و چەسپاندنی مەرجەعیەتی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی دەرچوو لە یاسا”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی مووشەكی بۆسەر هەولێر ئەنجامدرا، دوای هێرشەكە دژەتیرۆری کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردەوە، “لەڕێگەی 12 مووشەکی بالیستی” گەڕەکێکی شاری ھەولێر بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر كراوەتە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بابەتی پێشتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: هێرشەكەی هەولێر پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى سه‌روه‌ريى عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 152…
Total
0
Share