بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، سەرجەم كۆمپانیاكانی كرين و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەكەینەوە بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی (ژمارە كاتی)یەكانیان دەتوانن نوێنەری كۆمپانیا بنێرن بۆ تەواوكردنی تۆماركردن و ئۆتۆمبێلەكانیان نەهێنن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەكەینەوە، كەوا بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە(ژمارەكاتی)یەكانیان، دەتوانن نوێنەری كۆمپانیا بنێرن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانی تۆماركردن، ئۆتۆمبێلەكان نەهێنن بۆ بارەگای هاتوچۆ بۆ لێدانی تابلۆ و لە جیاتی ئەوە تەنها تابلۆ(ژمارەكاتی)یەكانیان لەلابێت لەدوای تەواوكردنی مامەڵەكانی تۆماركردن و دانی سەرجەم رسووماتەكان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كارمەندێكی بەشی تابلۆكان لەگەڵیان دەچێتە شۆێنی ئوتومبێلەكانیان، بۆ بەستنی تابلۆ هەمیشەییەكان بۆیان، بەمەرجێك ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانیان لە(10)دانە كەمتر نەبێت، كە ئەو كارە ئاسانكارییەكی گەورەیە و تێچووەكان و قەرەباڵغیش كەمدەكاتەوە لەسەر رێگایەكان.