سەرەڕای بەڵێنەکان 16 کۆڵبەر و کاسپکار کوژران و بریندار بوون

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاشکرایدەکەن، لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 16 کۆڵبەر و کاسپکار لە سنورەکانی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە لە کاتێکدایە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێنیداوە بە ڕەخساندنی هەلیکار کۆڵبەری کەمبکاتەوە، بەڵام تا ئێستاش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ئەو کارە پڕ مەترسییە نەبووە.

ئامارەکان نیشانیدەدن کە 7 کۆڵبەر و کاسپکار لەکاتی کارەکەیاندا کوژراون و 9 کۆڵبەریش برینداربوون بە چەند ڕوداوێکی جیاجیا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە زۆرینەی حاڵەتەکان لە سنوری پارێزگای سنە بوون و لە ٪56ی حاڵەتەکانیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕویداوە.

لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 9 حاڵەتی ڕوداوەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنییەکان بووە و لەو ژمارەیەش 3 کوژرا و 6 برینداری لێکەوتووەتەوە.

هاوکات بەهۆی ڕوداوی سروشتییەوە 7 حاڵەت بریندار بوون و مردن هەیە و 4 کۆڵبەر و کاسپکار بە ڕوداوی سروشتی مردن و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پێشتر

یەكەم كاروانی ڤاكسین لە چینەوە گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسین لە چینەوە بۆ عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share