رێگای سلێمانی – دەربەندیخان داخرا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە رێگای سلێمانی – دەربەندیخان داخرا

سلێمان محەمەد سەعید  قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو لەسەر رێگای سلێمانی – دەربەندیخان نزیک گوندی بیرکێ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی روویداوە و بەهۆیەوە تانکەرەکە ئاگریگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری بارهەڵگر و تانکەرەکەش برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەکراون و تەندروستیان جێگیرە، ئاگری تانکەرەکەش کۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام ئاگرەکە بۆ دەوروبەری شەقامەکە کە پووش و پاوەنە پەرەیسەندووە و ئەو شوێنانە ئاگریان گرتووە لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئەوەن.

وتیشی، لە ئێستادا رێگاکە بە رووی شۆفێراندا داخراوە تا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌وامى خوێندكارانى هەردوو زانكۆى سلێمانى و پۆلیتەکنیک ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ده‌رگاى بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان كرانه‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌وام لە زانکۆكانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک دەستپێدەکاتەوە.…
Total
0
Share