راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان: بەهۆی گەرمای زۆرەوە رێژەی مردن لە عێراق بەرزدەبێتەوە

ماڵپەڕێکی ئەڵمانی هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە کە عێراقییەکان و دانیشتووانی ناوچەکەرووبەڕووی گەرمایەکی پڕوکێنەر دەبنەوە بەوهۆیەشەوە لە ساڵانی داهاتوودا دەیان هەزار کەس گیانلەدەستدەدەن.

راپۆرتێکی نوێی ماڵپەڕی دۆیچە ڤێلای ئەڵمانی،ئاماژە بەوە دەکات کە لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی شەپۆلەکانی گەرما، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادبوونی رێژەی مردن بەهۆی گەرماوە تۆماردەکات.

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات، پلەی گەرمای ناوچەکە بە تێکڕا دەچێتە پلەی کوڵان، لە عێراقیش سەروو 50 سەدی تۆماردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئاو زۆر بخۆنەوە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە و لە شوێنە بەرزەکاندا کەمتر بمێننەوە تا دەکرێت نهۆمە نزمەکانی باڵەخانەکان بەکاربهێنرێت.

لە گۆڤاری زانستی “Sustainability of Nature” کە چاودێری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهانی دەکات، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەکانی گەرما بە زیاتر لە 1.5 پلەی سەدی لە ماوەی 50 ساڵی داهاتوودا بەرزدەبنەوە، ئەم گەرمایەش کە بە تێکڕا پۆلێن دەکرێت لە جیهاندا 29 پلەی سەدییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ساڵی 2050 تووشی گەرمای زۆر دەبن.

 

بابەتی پێشتر

نادیە موراد: شەش ژنی ئێزدی رزگاركران

بابەتی دواتر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە 400 دۆنم گەنمی جوتیاران لە شارەزوور سوتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share