بەپێی بەڵگانەمەیەكی حكومی خشتەی ئەژماركردنی باجی سەر موچەی فەرمانبەران لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ئاشكرادەكات.
بەپێی بەڵگەنامەكە كە ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم لەلایەن میدیا عێراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، باچی سەر مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە دەگاتە 40% و باجی سەر موچەی وەزیر و پەرلەمانتار و بەڕێوبەری گشتی و پلە تایبەتەكانیش 30%ی كۆی موچە دەبێت.
بەپێی خشتەكە باج لەسەر موچەی فەرمانبەران لە پلەكانی خوارەوەدا نابێت، بەڵام لە موچەی ملیۆن و سەرووتر ڕێژەیەك لە باج دیاریكراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاش سێ ڕۆژ كۆبوونەوەی لەسەر یەك پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندكرد.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا عادل ڕوكابی، وەزیری كاری عێراق وتی، بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 موچەی سێ سەرۆكایەتییەكە بەڕێژەی 40% و موچەی وەزیر و پەرلەمانتارانیش بەڕێژەی 30% كەمدەكرێتەوە.
دەقی خشتەكە: