ڕاگەیەندراوی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی دۆخی ئەمنییەوە

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەنجومەی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆککۆمار، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاوکرایەوە، کە تێیدا هاتووە، “ڕوداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کاریگەریی نەرێنیان لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەبێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، “سێ سەرۆکایەتییەکە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ڕوداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەبێت خوێندنەوەی جدی بۆبکرێت و لەگەڵ ئەوەش دەستدرێژکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت، دۆخی ئەمنی وڵات دەخاتە مەترسییەوە”.

مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەی وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، بۆچونیان وابووە “دەبێت چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت و دژی هەموو کردار و هەڵوسوکەوتێکن کە سەروەری عێراق بخاتە ژێر پرسیارەوە”.

سێ سەرۆکایەتییەکە تەئکید دەکەنەوە، کە دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و لەو وادەیەی بۆی دانراوە دوانەکەوێت، لەگەڵ ئەوەش ڕێگە نەدرێت بە هیچ هەولێک بۆ سستکردنی پرۆسەکە، لەگەڵ ئەوەش دەبێت ژینگەیەکی وا فەراهەمبکرێت کە هەڵبژاردنێکی پوخت و بێ خەوش بەڕێوەبچێت، چونکە ئەوە سادەترین مافی هاوڵاتییانە”

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: نابێت بەناوی یاساوە سنوورەکانی کاری ڕۆژنامەوانی بەرتەسکبکرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەفسەرێکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە پۆلیسێکی دارستانیداوە و بە سەختی برینداریکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share