هەولێر.. نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەر خۆپیشاندان دادگایی دەكرێن

گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان

پاش ئەنجامدانی چەند خۆپیشاندانێك بۆ داواكردنی دامەزراندن، دوو نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەستگیركران و بڕیارە سبەی دادگایی بكرێن.

لەماوەی رابردوودا مامۆستایانی وانەبێژ چەند خۆپیشاندانێكیان لە هەولێر و لە بەردەم هەریەك لە پەرلەمانی كوردستان و دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامدا.

لە دوا خۆپیشاندانی مامۆستایاندا دوو نوێنەریان لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركران و پاش چەند رۆژێك مانەوە لە زیندان، بە كەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازادكران.

عەلی رەئوف، یەكێك لەو مامۆستایانە و بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هێزێك هات لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئێمە رفاند، ئێمە تاوەكو ئێستا نازانین لەسەر چییە”.

وتیشی، “لێرە داوای مافی خۆت بكەیت دەتدەنە بەر شەق، دادگاییت دەكەن، بەڵام ئێمە كۆڵ نادەین و بەردەوام دەبین لەسەر ئەو رێچكەیە”.

عەلی رەئوف ئەوەشی خستەڕوو، داوای مافی خۆیان و مافی رەوای مامۆستایانی وانەبێژیان كرد، كە سەرەتاییترین مافە و بریتییە لە دامەزراندن.

باسی لەوەشكرد، پرۆسەی دادگاییەكەیان سبەی لە دادگای هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

باخچەیەك لە شوێنی پەیكەرەكەی سەرۆك مام جەلال لە دەروازەی كەركوك بونیاد دەنرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی عێراق بە دوای براكەی سەرۆكی نەوەی نوێ دا دەگەڕ‌‌ێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share