باخچەیەك لە شوێنی پەیكەرەكەی سەرۆك مام جەلال لە دەروازەی كەركوك بونیاد دەنرێت

ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە و کردنی بە باخچەیەکی گەورە پەیکەری مام جەلال لە دەروازەی شاری کەرکوک لابراوە و بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەکە دابنرێتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ماوەی چەند رۆژێکە پەیکەری مام جەلال لە دەروازەی شاری کەرکوک لابراوە، شوێنەکە دەکرێتە پرۆژەیەک کە پێکهاتووە لە باخچەیەکی گەورە و دوای تەواوبوونی پرۆژەکەش پەیکەرەکە لەناو باخچەکەدا دادەنرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆژەکە لەسەر بودجەی شارەوانی کەرکوک و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە جێبەجێدەکرێت و دوای تەواوبوونیشی سیمایەکی جوانتر دەدات بە دەوروبەری پەیکەرەکە و گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن”.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. ئاسینسیۆ و ڕیاڵ مەدرید جیابوونەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەر خۆپیشاندان دادگایی دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share