رێكارێكی دیكە بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستیپێكرد

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەكو فەرمانگەكانی دیكە دەستمان بە دابەشكردنی فۆڕم بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەراندا كردووە و دەشڵێت، ” بەشێك لە خانەنشینان دەتوانن لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن”.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەشكردنی فۆڕم پەیوەندیی بە شارەوانییەوە نییە و فەرمانگەكان فۆڕمەكەیان لە وەزارەتەوە بۆ دەنێردرێت و دابەشیدەكەن و لە ئێستادا لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستكراوە بە دابەشكردنی فۆڕم بەسەر فەرمانبەراندا.

وتیشی، “ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەنددەبن دەبێت هەشت ساڵ خزمەتی كەمتر نەبێت، سوودمەندنەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون لە پێشتردا و سێ ناوچە بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دیاریكراوە كە بریتین لە تاسڵوجە، سۆتكە و تانجەرۆ”.

راشیگەیاند، بەشێك لەو خانەنشینانەی كە لە ماوەی ساڵی رابردوو یاخود چەند مانگێك لەمەوبەر خانەنشین بوون دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن كە دەبێت مەرجەكان بیانگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەرمان بە نیو تۆن لەو ماددانەوە دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە نیو تۆن ماددەی هۆشبەری پێبووە.…
Total
0
Share