توێژینەوەیەک: مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیاندا رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکان دەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیان لەژێر زەوی رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکانی وەک هەوا گۆڕکێ و نزیککردنەوەی رێگا دەکەن.

توێژەران بۆ توێژینەوەکەیان شارە مێروولەیەکی کۆنیان لەژێر زەوی دۆزییەوە کە مێروولەی تێدانەمابوو و 10 تۆن چیمەنتۆی شلیان تێکرد، بۆ ئەوەی دواتر رێگەی قاڵبی شارە مێروولەکەوە بگەن بە وەڵامی پرسیارەکانیان.

توێژەران بۆ ماوەی چەند رۆژێک چاوەڕێیان کرد و تا ئەو کاتەی چیمەنتۆکە وشکبووەوە و دواتریش دەستیان کرد بە هەڵکەندنی زەوی دەوروبەری شارە مێروولەکە.

توێژەران بۆیان دەرکەوت، مێروولەکان لەدروستکردنی شارەکەیاندا رەچاوی شوێنی هەواگۆڕکێ و نزیککردنەوەی رێگاکان دەکەن، وەک ئەوەی ئەندازیارێک بۆی دروستکردبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
Total
0
Share