مایکرۆسۆفت رووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بووە و وڵاتێک تۆمەتبارکراوە

بەپێی سکاڵایەکی دادگا کە کۆمپانیای گەورەی ئایتی ئەمریکی تۆماری کردووە، تۆڕێکی هاککەران کە کار بۆ دەزگای هەواڵگری روسیا دەکەن، دزەیان کردووەتە ناو ئیمەیڵی کارگێڕانی باڵای کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە.

مایکرۆسۆفت بڵاویکردەوە، هاککەرەکان سەر بە گروپی “Midnight Blizzard”ن، کە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری روسیا کاردەکەن، بەگوێرەی قسەی واشنتۆن و لەندەن.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە پۆستێکدا سەبارەت بە هێرشێکی ئەلیکترۆنی پێشووی لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا رایگەیاند، “ئەم گروپە بە شێوەیەکی سەرەکی وڵاتان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان و دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکانی ئایتی لە ئەمریکا و ئەوروپا دەکەنە ئامانج”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوان هەوڵدەدەن زانیاری هەواڵگری کۆبکەنەوە لە رێگەی سیخوڕیکردن لەسەر بەرژەوەندییە دەرەکییەکان لە درێژمەودادا.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان: پێویستمان بە هیچ هێزێکی بیانی نییە لەناوخۆی وڵاتدا

بابەتی دواتر

جوتیارێک ژێر تراکتۆرەکەی خۆی کەوت و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share