سعودیە.. بارانی بەخووڕ و لافاو رێگەی سەرەکیی مەککە و جدەی داخست

بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری مەککەی سعودیە بارانێکی بەخووڕ بووەهۆی دروستبوونی لافاو و رێگەی سەرەکیی نێوان ئەو شارە و جدەی داخست، بەیانیی ئەمڕۆ عەمرەکاران لەژێر بارانێکی بەخووڕدا سرووتەکانیان بەجێگەیاند.

دەستەی ئەمارەتی ناوچەی مەککە بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانی بەخووڕ و لافاوی زۆرەوە ڕێگەی سەرەکیی نێوان مەککە و جدە داخراوە و ئاو لە کۆڵانەکاندا کۆبووەتەوە و لافاو دروستبووە.

هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە میدیایی سعودیەدا بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت عەمرەکاران لەژێر بارانێکی بەخووڕدا سروتە ئاینییەکان بەجێدەگەیەنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئامۆژگاریی ژنان دەکات لاسایی کیم کارداشیان نەکەنەوە

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری لە زیانەکانی چاودێریکردنی وێنە و دەرکەوتنە نموونەییەکانی کیم کارداشیان دەدات لەلایەن ژنانی جیهانەوە لەڕێگەی پێگەکانی…
Total
0
Share