کۆبوونەوەی دوکەڵ لەناو فڕۆکەیەک لە ئاسماندا بەهۆی باڵندەیەکەوە

ترس و شڵەژان لەنێو سەرنشینانی گەشتێکی هێڵی ئاسمانی ساوس وێست لە کوباوە بەرەو فلۆریدا دروستبوو، دوای ئەوەی فڕۆکەکە لە ناوەوە پڕ بوو لە دوکەڵ، ئەویش بەهۆی “ڕەوە باڵندەیەکەوە”.

دوای ماوەیەکی کەم لە بەرزبوونەوەی لە هاڤانا، دوکەڵ ناو فڕۆکەکەی پڕ کرد، دوای ئەوەی باڵندەکان بەر یەکێک لە بزوێنەر و لوتی فڕۆکەکە کەوتوون.

147 سەرنشین و شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەی بۆینگ 737 لە ناو فڕۆکەکەدا بوون، بەڵام فڕۆکەوانەکە توانی بە سەلامەتی گەشتەکە تەواو بکات بۆ هاڤانا.

هێڵی ئاسمانیی ساوس وێست بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راگەیاندووە، هیچ هەواڵێک لەبارەی برینداربوونی هیچ  کەسێکەوە نییە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە لە رێگەی مۆبایلەوە لەناو فڕۆکەکەدا تۆمارکراون، هەندێک لە سەرنشینەکان بە نائومێدیەوە هەوڵیانداوە دەمامکی ئۆکسجین بەکاربهێنن لەکاتێکدا لەناو دوکەڵدا گیریانخواردبوو.

هاوار و گریانی تێکەڵ بوو لەگەڵ ترس و دڵەڕاوکێ لەنێوان سەرنشینەکاندا، سەرنشینێکیش باس لەوە دەکات کە گوێی لە “لێدانێک” بووە پێش ئەوەی دوکەڵەکە دروستببێت.

دوای ئەوەی فڕۆکەکە بە سەلامەتی لە فڕۆکەخانەی مارتێ نیشتەوە، سەرنشینەکان خلیسکێنەی فریاگوزاریی فڕۆکەکەیان بەکارهێنا بۆ دابەزین.

بابەتی پێشتر

ملیۆنان منداڵ لە ئەوروپا لە بەردەم هەڕەشەی هەژاریدان

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی: دروستكردنی لقێكی بانكی ناوەندی لە هەرێم لە قۆناغی كۆتایدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share