300 ساڵە دیار نییە.. پاشماوەی کەشتیی بەناوبانگی سان ژوزێ دەدۆزرێتەوە

پاشماوەی سان ژوزێ گالیۆن کەشتیی بەناوبانگی ژێرئاوکەوتوو دۆزرایەوە.

ئەم کەشتییە بە چەک و تۆپ و گەنجینەی ئاڵتون و کەلوپەلە گرانبەهاکانی ناویەوە ماوەی 300 ساڵە لە قوڵایی دەریای کاریبیدایە.

کەشتییەکە ساڵی 1708 لە نزیک بەندەری کارتەگێنا-ی کۆلۆمبیاوە ژێرئاوکەوتووە و مێژوونووسان لەو بڕوایەدان شتومەکە گرانبەهاکانی ناوی بەهای ملیارەها دۆلاری ئەمڕۆیان هەبێت.

ژێرئاوگەڕێک کە لە دوورەوە کاریپێدەکرێت تا قوڵایی 950 مەتر بە ئاوی دەریاکەدا ڕۆچووە و چەند دیمەنێکی کەشتییەکەی هێناوەتەوە.

سان ژوزێ گالیۆن کەشتییەکی چارۆکەدار بووە سەر بە سەردەمی داگیرگەکاری (ئیستیعمار) و لەلایەن ئیسپانیاوە خاوەندارێتیی کراوە، بەڵام لە ساڵی 1708ـدا هێزی دەریاوانیی بەریتانیا هێرشیکردووەتە سەری و تێکیشکاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share