هەواڵگریی عێراق دەستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە بەغداد رادەگەیەنێت كە لە سێ ژن و پیاوێك پێكدێن.
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، پاش گەیشتنی زانیاریی هەواڵگری دەربارەی باندێكی پێكهاتوو لە چوار كەس (سێ ژن و پیاوێك) كە كاریان قۆرغكردنی منداڵ و ژنە لە بازرگانیكردن پێیانەوە، سواڵپێكردن و فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیان، هەروەها سێ ژن لە رەگەزنامەی سوری هەن هاریكارییان دەكەن، رەزامەندیی دادگا وەرگیرا و لە بۆسەیەكدا تۆمەتباران دەستگیركران.
تۆمەتباران بەپێی بەندەكانی هەردوو یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤ و سزادانی عێراقی راگیراون.