تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیانپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی کۆتایی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەکانییەوە دەستیانپێکرد.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە سنووری سلێمانی 409 هۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەکراوە، بۆ هەموو بەشەکان 18 هەزار و 136 خوێندکاری زانستی و شەش هەزار و 636 خوێندکاری وێژەیی هەزار و 310 خوێندکاری بەشەکانی دیکە تاقیکردنەوەی تێدا دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تەنها لە سنووری ئێمە چوار هەزار و دوو کەس لە مامۆستا و بەڕێوەبەر چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەن، رۆژانە لە کاتژمێر 6:00 بۆ 8:30 ی سەرلەبەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەکاردەکەون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: سەرجەم شەقامەکانی ناوبازاڕ پاکدەکرێنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو سەرجەم شەقامە سەرەکییەکانی ناوبازاڕ پاکدەکرێنەوە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە یادی کارەساتی 31ـی ئابدا: سێ دەیە لەمەوبەر هەولێری پایتەخت لەلایەن ڕژێمی بەعـ.ـس و بە پشتیوانیی پارتی داگیرکرایەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی کارەساتی 31ـی ئابدا پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە:…
Total
0
Share