شۆڕشێک لەبواری پزیشکیدا
بە یەک پشکنینی خوێن 50 جۆری شێرپەنجە ئاشکرا دەکرێت

لە شۆڕشێکی نوێی پزیشکیدا، زانایان گەیشتوون بەو ئەنجامەی دەکرێت لە رێگەی پشکنینێکی خوێنەوە 50 جۆری نەخۆشیی شێرپەنجە ئاشکرابکرێت پێش ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە نەخۆشدا دەربکەوێت.

زانایانی بواری پزیشکی لە توێژینەوەیەکیاندا لە رێگەی پشکنینێکی خوێنەوە کە ناوی “گالێری”یان لێناوە، توانییویانە لە کۆی شەش هەزار و 238 کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز کە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و گومانی نەخۆشی شێرپەنجەیان لێکراوە، نەخۆشیی 323 کەسیان دەستنیشانبکەن دواتر پشکنینی زیاتریان بۆ ئەنجامدراوە و  دەرکەوتووە کە بە دڵنیاییەوە 244 کەسیان تووشی شێرپەنجە بوون.

تویژەران دەڵێن، پشکنینەکە بە رێژەی %75 وردە، کە خۆی لە شێرپەنجە لە جۆرەکانی گەدە، سییەکان، منداڵدان و هێلکەدان و سورێنچک و جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجەدا دەبینێتەوە.

بە وتەی شارەزایانی بواری تەندروستی، کاتێک خانەیەکی شیرپەنجەیی لە جەستەدا گەشەدەکات، بەشێک لە ترشی ناوەکییەکەی دەچێتە رێڕەوی خوێنەوە و ئەمەش رێگەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە.

دەستنیشانکردنی شیرپەنجە لە رێگەی پشکنینی خوێنەوە بە شۆڕشێك لە بواری پزیشکی هەژماردەکرێت، بەهۆی ئەوەی دەکرێت پێش گەیشتن بە قۆناغە ترسناکەکانی نەخۆشییەکە و زۆرجاریش پێش دەرکەوتنی نیشانەی نەخۆشییەکە دەستنیشانبکرێت.

 

بابەتی پێشتر

باندێكی بازرگانیكردن بە ژن و منداڵ لە بەغداد دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ئۆپیك بیر لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدەن
بەهۆی توێژینەوە لە ڤایرۆسە نامۆکان

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، لێکۆڵینەوە زۆرەکانی زانایانی بواری ڤایرۆسناسی لە ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی دروستکردووە. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست…
Total
0
Share