بەهۆی مردنی نەخۆشێكەوە ستافی نەخۆشخانەیەك هەڵاتن

دوای گیانلەدەستدانی نەخۆشێك بەهۆی لێدانی بەنجی زۆرەوە، ستافی پزیشكیی نەخۆشخانەیەكی ئەهلی هەڵاتن.

بەپێی زانیارییەكان، نەخۆشێك بە ناوی حەورا سامر لە نەخۆشخانەی “موختار” نەشتەرگەریی بۆ كراوە و بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە، بڕێكی زیادە بەنجی لێدراوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

دوای گیانلەدەستدانی نەخۆشەكە بە چوار كاتژمێر، ستافی پزیشكیی نەخۆشخانەی “موختار” كە نەخۆشخانەیەكی ئەهلییە لە بەغداد، كەسوكاری نەخۆشەكەیان لە مردنی ئاگاداركردووەتەوە و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.

مردنی حەورا دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی نەخۆشە لە ماوەی 48 كاتژمێردا بەهۆی لێدانی بەنجی زیادەوە، لە هەردوو حاڵەتەكەشدا ستافی پزیشكی هەڵاتوون بەبێ ئەوەی كەسوكاری قوربانییەكان هەڵبكوتنەسەر نەخۆشخانەكان، وەك میدیای عێراقی بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی دژ بە ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم ڕەتكردەوە

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی بە کەفالەت ئازادکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share