بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی فرێش، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی لاوکۆی داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشتنی لاوکۆ لە ناو بازاڕی گەڕەکی بەکرەجۆی کۆن دادەخات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی گۆشتفرۆشی لاوکۆ، فێڵکردنە لەهاوڵاتییان بەخاوکردنەوەی گۆشتی بەستوو و فرۆشتنی بەنرخی گۆشتی فرێش، کە ئەمەش یاسا سزای بۆ سەرپێچیکارانی داناوە، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”.