گواردیۆلا و تین هاگ بۆ چێڵسی: ئێمە کڕیارین

یانە زەبەلاحەکانی مانچستەر کارلێکیان لەگەڵ یانەی چێڵسی-دا کردووە، هەریەکەیان خواستیان لەسەر یاریزانێکی ئەو یانەیە نیشانداوە.

ڕۆژنامەی “تێلیگراف”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نوێنەرانی مانچستەر سیتی لەسەر ڕاسپاردەی گواردیۆلا دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ چێڵسی کردووە، ئامانجیشیان کڕینی ماتیۆ کۆڤاسیچی کرواتییە، تاوەکو ئێستاش جەمسەرەکان بە ڕێککەوتن نەگەیشتوون.

لەلایەکی دیکەوە، مانچستەر یونایتد بە سەرپەرشتیی ئێریک تین هاگ هەوڵەکانی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ مەیسن ماونت دەستپێکردووە.

کۆڤاسیچ ئەگەری ڕۆیشتنی بەهێزە، بەڵام ماونت یەکێکە لەو یاریزانانەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ بڕیاریداوە لە وەرزی داهاتوودا پشت بە تواناکانی ببەستێت، بۆیە گواستنەوەی ئاڵۆزە و بە خێرایی کۆتایی نایەت.

جگە لە مان یونایتد، یانەکانی ئارسیناڵ و لیڤەرپوڵ بە هەمانشێوە خواستیان لەسەر کڕینی مەیسن ماونت نیشانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share