دوای كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە سنووری دوو گوندی سەر بە چەمچەماڵ، كۆنتڕۆڵكرا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە سنوری گوندەکانی کۆزەبۆرە و شێخ پاڵەوان لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر-ی سەر بە چەمچەماڵ کەوتەوە.
دواتر لەلایەن هاوڵاتییان، جوتیاران و تیمەكانی ئاگركوژێنەوەوە كۆنتڕۆڵكرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان مەزەندە دەکرێت 50 دۆنم دەغڵودان، پوش و پاوەن سووتابێت.