تەندروستیی زیندانیكراوێكی بادینان تێكچووە

ڕێكخراوی تیمی ئاشتیخوازی مەسیحی هۆشداری لە خراپبوونی دۆخی تەندروستیی دەستگیركراوێكی بادینان دەدات، كە ماوەیەكە مانی لە خواردن گرتووە.

تیمی ئاشتیخوازی مەسیحی CPT، لە ڕاگەیەنداوێكدا ئاشكرایكردووە، دوای 11 ڕۆژ لە مانگرتن، دۆخی تەندروستیی ئەیاز کەرەم، ڕۆژنامەوانی سزادراوی بادینان تێکچووە، لە زیندانی چاکسازیی گەوران لە ھەولێر خراوەتە ژێر چاودێریی تەندروستییەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە چوار زیندانیكراوی بادینان (مەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب، کارگەر عەباس، شێروان تەها) مانگرتن تا مردنیان دەستپێکرد، بەدوای ئەوانیشدا نزیكەی 80 زیندانیكراوی دیكە مانگرتنیان ڕاگەیاند، چالاكییەكەش دژی زیندانیكردن و دواخستنی بەردەوامی دادگاییكردنیانە لە دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر.

پێشتر ئەیھان سەعید، نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، “دوای سزادانی ھەندێک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان و دواخستنیی دادگایی بەشێکی زۆریان، لە بەرامبەر ئەو نادادی و ئەشکەنجەدانی سایکۆلجی و جەستەییە لە 6ی ئەم مانگەوە 72 زیندانی بادینان کە پێکدێن لە (ڕۆژنامەنوس، چالاکوان، مامۆستا، پێشمەرگەی دێرین، نوسەر و مامۆستای زانکۆ) مانیان لە خواردن گرتووە و ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆرخراپە”.

ناوبراو بەناوی کەسوکاری زیندانیانی بادینانەوە داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان، پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەسەڵاتی جێبەجێکار و دادوەریی و نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێم و بەغداد كرد سەردانی زیندانیان بکەن و فشاربکەن تا مافە یاساییەکانیان بۆ فەراهەمبكرێت.

بابەتی پێشتر

ناوی بەنزینخانەكان بخوێنەرەوە<br> بەنزینەكەی بەغداد گەیشتە 10 بەنزینخانەی سلێمانی

بابەتی دواتر

گرژییەكان گەیشتنە بانگهێشتكردنەوەی باڵیۆز<br> ئۆكوس پەیوەندیی فەرەنسا و ئەمریكا بەكوێ دەگەیەنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە بکەن

لە یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلامدا، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە…
Total
0
Share