راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم داوا لە سەرجەم هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكان دەكات، دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان و ئاشكراكردنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان و كەرنەڤاڵی لایەنە سیاسییەكان، بە شێوازێكی شارستانییانە گوزارشت لە خۆشییەكانیان بكەن.

هاوكات داواشدەكات هاوڵاتییان، نەبنە هۆی دروستبوونی ئاستەنگیی هاتوچۆ لە شەقام و شوێنە گشتییەكان و دووربكەونەوە لە توندوتیژی و بەكارهێنانی چەك و تەقەكردن، بەپێچەوانەوە توندترین سزای یاسایی سەرپێچیكاران دەدرێت و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوامان بە کۆبوونەوەی ئەمریکا و ئـ.ـێران هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی وەفدی دانووستانکاری ئەمریکا و ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی…
Total
0
Share