فەرمی.. چیرۆکی مێسی لە پاریس کۆتاییهات

کریستۆڤ گالتێر، ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان شانازی دەکات بەوەى ڕاهێنەرایەتی مێسی کردووە و هیوادەخوازێت هاندەران وەک پێویست ڕێز لەوە بگرن کە دوا یاریی لەگەڵ پاریسدا ئەنجام دەدات.

گالتێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دووپاتیکردەوە، کە مێسی دوایین یاری لە یاریگای “پارک دی پرینس” ئەنجامدەدات، بەو واتایەی لە پاریس کۆتاییهاتووە و ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

ئەمەش بەشێکە لە وەڵامەکانی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان:

 شانازی دەکەم کە ڕاهێنەرایەتی لیۆنێل مێسیم کردووە.
ئامارەکانی مێسی دەریدەخەن کە وەرزێکی نمونەیی بەڕێکردووە.
 مێسی لە نیوەى وەرزدا چووە مۆندیالی بەدەستهێناوە و هاتۆتەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە نازانم ڕەخنە لە چی دەگرن؟
سبەى مێسی دواین یاریی خۆی دەکات لەگەڵ ئێمەدا، هیوادارم وەک پێویست ڕێزی لێ بگیرێت.
 دوبارەى دەکەمەوە، جێی شانازییە کە من ڕاهێنەرایەتی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێم کردووە.
بابەتی پێشتر

ئاگرەكەی سنووری دوو گوندی چەمچەماڵ كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریی شازادەی جێنشینی ئوردن بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share