رابیحە حەمەد: یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە و دەیخاتە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە

رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی لەسەر ئاستی ناوچەیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە و دەیخاتە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە، دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق، سەرۆك مام جەلال رۆڵی كارای هەبوو لە نووسینەوەی دەستوور و زامنكردنی مافی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند، “دوا هەڵبژاردن لە عێراق كە ئەنجامەكان راگەیەندرا، یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی نێوەندگیریدا، بە جۆرێك كە بتوانێت مافی گەلی كوردستان دوای رێككەوتنی كابینەی حكومەت زامنبكرێت و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوودا بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت رەوانەكرا”.

جەختیشیكردەوە، یەكێتی بەردەوام لەپێناو بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستاندا قوربانی داوە و ئێستاش پەیوەندییەكی بەهێزی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە و سەرجەمیان دەخاتە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر دەستگیرا بەسەر 45 تۆن برنجی ساختەدا

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی دیزاینی نوێی یەكتربڕی باخی بەختیاری بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە دوکان خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی دوكان خنكا و هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوکان بە…
Total
0
Share