شارەوانیی سلێمانی دیزاینی نوێی یەكتربڕی باخی بەختیاری بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتییان دیزاینی ئەو یەكتربڕەی لای باخی بەختیاری دروستدەكرێت لە چەند وێنەیەكدا بڵاودەكەینەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتییان دیزاینی ئەو یەكتربڕەی لای باخی بەختیاری دروستدەكرێت لە چەند وێنەیەكدا بڵاودەكەینەوە و بە دەستخۆشییەوە كۆمپانیای دەروازەی گەرمیان، دڵسۆزانە قۆناغ بە قۆناغ كارەكان ئەنجامدەدات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لە بەخشینی سیمای جوان بە دەروازەی شار، هەروەها كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەو شوێنانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕانیە: هەموو بـ.ـریندارەکانی ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەمڕۆ چارەسەریان پێدراوە

د. سەفەر حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ڕاپەڕین کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا…
Total
0
Share