وتەبێژی وەزارەتی دارایی: پێشنیازی پاشەكەوت كراوە سوپاستان دەكەین و بودجەی بۆ تەرخانبكەن

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، دانەوەی پاشەكەوتی مووچە، ساڵانە پێویستی بە یەك تریلیۆن دینارە و بەبێ تەرخانكردنی بڕە پارەیەك لە بودجەی عێراقدا ناتوانرێت پاشەكەوت بگەڕێندرێتەوە و دەشڵێت، ئەگەر پێشنیازی گەڕاندنەوەی پاشەكەوت كراوە سوپاستان دەكەین و بودجەی بۆ تەرخانبكەن با 10% نەبێت، بەڵكو 20% و 30% بدرێتەوە بە مووچەخۆران.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە پێویستی بە تەرخانكردنی بودجە هەیە و وتیشی، “دانەوەی ئەو 10٪ـی پاشەكەوتەی مانگانە باسدەكرێت پێویستی بە زیاتر لە 90 ملیار دینار و ساڵانە زیاتر لە یەك ترلیۆن دینارە”.

ئاشكراشیكرد، ” بەبێ هیچ تەرخانكراوێك لە بودجەدا ناتوانرێت پاشەكەوت بۆ مووچەخۆران بگەڕێندرێتەوە و ئەگەر پێشنیازی گەڕاندنەوەی پاشەكەوت كراوە سوپاستان دەكەین و بودجەی بۆ تەرخانبكەن با 10% نەبێت بەڵكو 20% و 30% بدرێتەوە بە مووچەخۆران”.

بابەتی پێشتر

لە هەڵەبجەش هەڵمەتی پاكڕاگرتنی تانكیی شوێنەكانی خواردن و خواردنەوە ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

هەرێم كەمال ئاغا: بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق رەتكردنەوەی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق…
Total
0
Share