بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەبوارە جیاوازەكاندا لەپێناو بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی پێشخستنی ئابوریی هەرێمی كوردستان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی كرد و رایگەیاند، “بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ و هاوكاربن لە گەشەپێدانی ناوچەكە، بۆ ئەمەش هیوادارین رۆمانیا هەنگاوی زیاتر لەبوارە جیاوازەكاندا بنێت و بەشداریی چالاكانەتریان هەبێت”.

لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێكران، هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و هەنگاونان بە ئاڕاستەی ئاوەدانی نەك قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە كێشەی مووچە چارەسەردەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق سوورن لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی توانی هاوسەنگیی هێز دروستبكاتەوە و بڕیاریداوە رێڕەوی حكومڕانی راستبكاتەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی و لوقمان وەردی،…
Total
0
Share