سەڵاحەدین بەهادین بۆ دەسەڵاتدارانی هەولێر: کوا سزای تیرۆری مامۆستا هۆشیار؟

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، “پێنج ساڵ بەسەر تیرۆری ‏مامۆستا هۆشیاردا تێدەپەڕێت، بەڵام کوا سزای تاوانبارانی ئەو تاوانە گەورەیە؟”.‏

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ساڵیادی ‏تێرۆری مامۆستا هۆشیار و شەهیدەكەی هەولێرە، من و یەكگرتوو، منداڵە نازدارەكانی و ‏هاوسەر و كەسوكارە بەڕێزەكەی و دۆستانی بەتێكڕا دەپرسین، ئەرێ كوا سزای یاسایی ‏ئەو تاوانە گەورەیە؟ كوا بەڵێنەكانی بەرپرسان؟”.‏

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو گلەیی ئەوەدەکات، کە بەرپرسانی شاری هەولێر بەڵێنیانداوە ‏تۆمەتبارانی ڕووداوەکە بدۆزنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک لە دۆسییەکەدا ڕوون نییە.‏

شەوی 22/11/2016 د. هۆشیار ئیسماعیل مامۆستا و وتارخوێنی مزگەوتی عومەر ‏بندیان لە گەڕەكی شادی-ی شاری هەولێر، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقەی لێكرا، بەهۆی ‏سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا، دواتریش لە 27/11 هێزەكانی ئاسایش بكوژی ‏سەرەكی و هاوكارێكیان دەستگیركرد و دانیان بە تاوانەكەیانەوە نا، بەڵام هێشتا دیار نییە ‏چ سزایەك دراون و هۆكاری تیرۆركردنەكەی ئاشكرا نەكراوە.‏

هۆشیار ئیسماعیل، بۆ ماوەی 13 ساڵ ووتاربێژ بووە لە گوندی بێستانەو دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارە بۆ ماوەی 10 ساڵ و تاكو “تیرۆركردنیشی” لەمزگەوتی عومەر بندیان بووە، لەکەناڵی سپیدەی یەکگرتووی ئیسلامی بەرنامەی ئاینی هەبووە.

بابەتی پێشتر

خەزعەلی داوای ڕادەستكردنی چالاكوانێكی عەرەب لە حكومەتی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

تاهیر عەبدوڵڵا: لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ گەشتی ئاسمانی كاریپێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك لیتر بەنزین 100 دینار…
Total
0
Share