عێراق دەیەوێت وێستگەی ئەتۆمی دروستبكات

كاربەدەستێكی پەیوەندیدار بە دۆسیەی ئەتۆمی دەڵێت، “پێویستە عێراق وێستگەی ئەتۆمیی هەبێت” و مەبەستی بەكارهێنانیشی ئاشكرادەكات.

د. فازڵ حاوی بەڕێوەبەری دەستەی كۆنترۆڵكردنی سەرچاوە تیشكدەرەكان رایگەیاند، “دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی بۆ بەكارهێنانی لە بەرهەمهێنانی كارەبا و شیرینكردن و سازگاركردنی ئاوی دەریا و چارەسەركردنی كەمئاویدا گرنگ و پێویستە”.

پێشتر دەستەی كۆنترۆڵكردنی سەرچاوە تیشكدەرەكان رایگەیاندبوو، رێكار و ئامادەكارییەكانیان تەواوكردووە بۆ ئەوەی دامەزراندنی پرۆگرامی ئەتۆمی تاوتوێبكەن گرێبەستی نوێ بكەن بۆ دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی، بەڵام بەپێی وتەی فازڵ حاوی بەڕێوەبەری دەستەكە، “بوونی عێراق بە خاوەنی وزەی ئەتۆمی و دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی ئاسان نییە و پێویستیی بە دەرچوواندنی یاسا هەیە”.

بابەتی پێشتر

رێژەی 66.7%ی دەنگەكان جیاكرانەوە

بابەتی دواتر

شیلان عارف: باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی پێشێلی یاسا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share