كۆنترین گەڕەكی كەلار تاپۆ دەكرێت

پرۆسەی تاپۆکردنی خانوو لە گەڕەکی کەلاری کۆن، كە بە كۆنترین گەڕەكی شاری کەلار دادەنرێت دەستیپێکرد.

بەگوێرەی پێگەی ئیدارەی گەرمیان، ئەکرەم ڕەزا، بەڕێوبەری تۆماری خانووبەرەی گەرمیان ڕایگەیاندووە، “پاش ماوەیەکی زۆر و بە گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لەو بەشەی کەلاری کۆن کە پێشتر گوند بووە و ڕووبەرەکەی 83 دۆنمە، تاپۆکردن دەستیپێکرد و خانووی دوو ھاوڵاتی تاپۆ کران”.

بەڕێوبەری تۆماری خانووبەرەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد، “دەستپێکردنی پرۆسەی تاپۆی کەلاری کۆن پاش جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دێت لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی تاپۆی گەرمیان و لیژنەی چەسپاندنی موڵکیەت”.

ئەکرەم ڕەزا ئاشكراشیكردووە، ھاوڵاتییانی دیکەی دانیشتووانی ئەو بەشەی کەلاری کۆن کە ڕووبەرەکەی 83 دۆنمە، بەھەمان شێوەی ئەو دوو خانووە دەتوانن ڕێکارە یاساییەکان بگرنەبەر بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان.

كەلاری كۆن، كۆنترین گەڕەكی كەلارە و سەرەتا گوند بووە و دواتر پاش بە قەزا بوونی كەلار، وەك گەڕەكێك كە بە گەڕەكی دایك ناو دەبرێت دانراوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی بەفر و باران ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

مێسی هیوایەک بە کەتەلۆنیەکان دەدات: بەختەوەرم و دەمەوێت بجەنگم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە دەربەندی رانیە خنکا

کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتییەک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share