مێسی هیوایەک بە کەتەلۆنیەکان دەدات: بەختەوەرم و دەمەوێت بجەنگم

مێسی هیوای بەردەوامبوون بە هاندەرانی بەرشلۆنە دەبەخشێت

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی “لا سیستا”ی ئیسپانی ئەنجامدەدات و دووپاتیدەکاتەوە، لە بەرشلۆنە بەختەوەرە.

چاوپێکەوتنەکەی “پوڵگا” لە پڕۆگرامی ئالمن بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە، بەڵام “ڕایۆ کەتەلۆنیا” پێشوەخت بڕگەیەکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دەڵێت، ” ڕاستی ئەوەیە ئێستا خۆشحاڵم، ڕاستە هاوینی ڕابردوو بە بارودۆخێکی زۆر خراپدا گوزەرمکرد، ئەوەش پەیوەندی بە ڕووداوەکانی پێشووەوە هەبوو، ململانێکان چۆن کۆتاییان هات و پاشان بیورۆفاکسەکە و هەموو ئەوانە.. لەسەرەتای وەرز بەشێک لەم ڕووداوانە کاڵ بوونەوە، ئەمڕۆ لە بارودۆخێکی باشدام حەزوئارەزوی ململانێکردنی سەرجەم ئەو نازناوانەم هەیە کە بەشدارین تیایاندا”.

هەروەها دەڵێت، “بە جۆشم بۆ یاریکردن و چنینەوەی نازناوەکان، دەشزانم یانەکەمان لەسەر ئاستی کارگێڕی و هونەری بە دۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕدەکات، هەموو ئەو کێشانەی لە چواردەوری بارسا کۆبوونەتەوە ئاڵۆزتربوون، بەڵام وەک وتم من دەمەوێت بجەنگم”.

مێیس لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ڤالێنسیا

لێدوان و چاوپێکەوتنی مێسی هاوکاتە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بە گواستنەوەی دەکەن ڕووە و یەکێک لە یانەکانی مانچستەر سیتی، یان پاریس سانت جێرمان.

زۆرینەی میدیاکانی کەتەلۆنیا دووپاتیانکردووەتەوە، ئەم وەڵامە هیوایەکە جادوگەرەکەی ئەرجەنتین بە هەوادارانی ئازولگرانای بەخشیوە و مانەوە و بەردەوامبوونی لە هەرێمی کەتەلۆنیا پشتڕاستدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ یه‌که‌می گه‌یشته‌ 16 و زینیت بۆ یوروپا لیگ دابه‌زی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share