كاتی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە دیاریكرا

پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكردنەوە لەبارەی شێواز و كاتی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران دەدات و جەختیشدەكاتەوە دوای دەرچوونی یاسای بودجە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

شەوی رابردوو بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی ماددەكانی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی پەسەندكران كە تایبەتن بە پشكی هەرێمی كوردستان و گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای بڕیاری دەرچوونی یاسای بودجە راستەوخۆ دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی ئەو ماددەیە حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە بە رێژەی 10%ی پارەی تەرخانكراو.

بابەتی پێشتر

بەهۆی خۆڵبارینەوە 188 كەس دووچاری تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.

بابەتی دواتر

ئاگركردنەوە لە دارستانەكانی گۆیژە و ئەزمڕ و هەڕووتە قەدەغەكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share