وەزیری کارەبا: بەهۆی هەندێک کێشەوە 12بۆ 14کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان

وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و کێشەی داراییەوە دەتوانن تەنها 12 بۆ 14 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بدەنە هاوڵاتییان.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەیەکی کارەبادا لە هەولێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” وەزارەتی كارەبا توانای بەرهەمهێنانی 6700 مێگاوات كارەبای هەیە و لەو بڕە 3400 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، ئەوەش هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانییە”.

ئەمڕۆ ٢١ی کانونی یەکەم، لە ناحیەی كەسنەزان لەهەولێر مەراسیمی تەواوبوونی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كەسنەزان بەگوژمەی 1 ملیار و 250 ملیۆن و 148 هەزار دینار کرایەوە.

بە وتەی وەزارەتی کارەبا لەگەڵ کردنەوەی ئەم پڕۆژەیەدا بەشێكی زۆری گرفتی بارۆری کارەبا .چارەسەر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share