ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیا جیا.

هەروەها پێشبینیی دروستبوونی تەمێکی سووک دەکرێت لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.

پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سەدی دادەبەزن.

کەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار بۆ نیمچەهەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

پلەکانی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی پێشوو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: کیسە نایلۆنەکان یەکێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

نوێنەری فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کیسە نایلۆنانەی خواردنی گەرمیان تێدەکرێت کاریگەریی خراپی تەندروستییان…
Total
0
Share