كارگەیەكی دروستكردنی عەلەفی ماسی كە پاشماوەی دوکانەکانی فرۆشتنی مریشکی زیندوو و سەربڕاوی بۆ دروستكردنی بەكارهێناوە داخرا.
قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، پاش چاودێریکردنی ورد و لێکۆڵینەوە لە کارەکانی كارگەیەكی دروستكردنی عەلەف و خۆراكی ماسی دەرکەوت كە رۆژانە لە رێگای چەندین (ماتۆڕسکیلی سێ تایە) شەوان هەموو پاشماوەی دوکانەکانی (فرۆشتنی مریشکی زیندوو و سەربڕاو) کۆدەکەنەوە و دەیبەن بۆ ناو ئەو كارگەیە و دەیکەن بە عەلەف و خۆراک بۆ بەخێوکردنی ماسی ناو حەوزەکان .
دواتر كارگەكە داخرا و قائیمقامیەتی قەزاكە دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.
هەروەك داواشدەكات لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەكدا پەیوەندی بكە بە لیژنەکانەوە بە ژمارەكانی (07508753457 -07501289805).