گروپی “گورگەكان” لە هەرێم دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێک بەناوی “گورگەکان” رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکی تێکدەر، هێزەکانیان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی پێنج کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لەخۆیان ناوە “گروپی گورگەکان” کە سەرجەمیان وێنەی (گورگ) لەسەر سنگیان کێشراوە.

تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومییەکانی سنووری ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ، وەك ئەوەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەیڵێت.

ئاشكراشیكرد، ئەندامانی گروپەکە كە پێکهاتبوون لە، (م.ک.م.)، (ک.ن.ش.)، (ت.ح.ش.)، (ک.ج.م.) و (م.خ.ع.) بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن

هاتوچۆی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share