رۆژی شەممە سایلۆكان دەكرێنەوە گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێن

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە سایلۆكان دەكرێنەوە گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێن و چەند رۆژێك دوای رادەستكردنی گەنم چەكی پارەكە دەدرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە رۆژی شەممەوە سایلۆكان دەكرێنەوە و گەنمەكان وەردەگیرێن و چەند رۆژێك دوای رادەستكردنی گەنم چەكی پارەكە بە جوتیاران دەدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، یەك تۆن گەنم بە نرخی 850 هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.

بابەتی پێشتر

كەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت؟

بابەتی دواتر

پاشماوەی مریشكی زیندوو و سەربڕاوی بەكارهێناوە.. كارگەیەكی دروستكردنی عەلەفی ماسی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share