راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كەسەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو و داوای پارەی لە ژنێك كردبوو دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی ڕابردوودا كەسێكی نەناسراو لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو و داوای پارەی لە ژنێك كردبوو، دوای بە دواداچوون 22ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەكانمانەوە ناسنامەكەی ئاشكراكرا و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركرا و درایە دادگا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە هەنگاوێكی نوێ لەبواری سیستمی ئەلیكترۆنیدا دەنێت

بابەتی دواتر

تەقە لە ماڵی بەرپرسێكی حكومی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی چوارشەممە پشووە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share