تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و ڕێگای جێگرەوە دیاری دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و پێویستە شۆفێران ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان، بڵاویکردەوە، ” ئەمڕۆ لە کاتژمێر(10:00) تونێلی دەربەندیخان بەڕووی هەموو جورە ئۆتۆمبێلێکدا دادەخرێت، ڕێگای سەرشاح واتا ڕێگای چیای (بەرانان) تەنها بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچوک وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاردەهێنرێت”.

ئاشکراشیکرد، “هیچ جۆرە بارهەڵگرێک ڕێگای پێنادرێت لە ڕێگەی شاخەوە هاتووچۆ بکات نە بە بەتاڵی و نەبە بارەوە، ڕێگای جێگرەوە بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە واتا بارهەڵگر ڕێگای ناوتاق دەبێت بۆ ڕۆیشتن و هاتن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و بریندارکردنی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هێرشیان کردبووە سەر کەسێک و برینداریانکردبوو. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share